ڤاڵڤێردی ترسی له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك هه‌یه له نێو پێكهاته‌كه‌ی
"كێشه‌یه‌ك له نێو ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، مه‌ترسی له‌سه‌ر خراپی په‌یوه‌ندی نێوان دوو ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا دروست بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 9 شووباتی 2018، پێگه‌ی Mi Otra Ligaـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی كۆتینهۆ ورده ورده ئینیێستا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسا دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئینیێستای كاپتنی نیگه‌ران كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، په‌یوه‌ندی نێوان كۆتینهۆ و ئینیێستا به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوان و ڤاڵڤێردی راهێنه‌ریش هه‌ستی به‌م مه‌ترسییه كردووه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ده‌یه‌وێت له لالیگا زیاتر ده‌رفه‌ت به فلیپی كۆتینهۆ بدات، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ یاری بگات، بۆیه ده‌یه‌وێت له لالیگا پشوو به ئینیێستا بدات و له چامپیۆنزلیگ زیاتر یاری پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ی رابگرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بۆ وه‌رزی داهاتوو كۆتینهۆ ده‌توانێت له هه‌موو خوله‌كان یاری بكات، ئه‌مه‌ش ڤاڵڤێردی ناچار ده‌كات له نێوان ئینیێستا و كۆتینهۆ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، له ئێستاوه‌ش ئاماژه‌ی ئاڵۆزبوون و ململانێی نێوان ئه‌و دوو یاریزانه هه‌ستی پێ ده‌كرێت و بۆ وه‌رزی داهاتوو ره‌نگه بۆمبه‌كه بته‌قێته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه فلیپی كۆتینهۆی 142 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی لیڤه‌رپوول كڕی، له جامی شای ئیسپانیا یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمار كرد.

