هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا له‌بری پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵامی هیۆمه‌ن رایتس وۆچ ده‌ده‌نه‌وه
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا: هیۆمه‌ن رایتس وۆچ ده‌یه‌وێت ئاگرێكی دیكه له ناوچه‌كه هه‌ڵگیرسێنێت
K24- هه‌ولێر:
موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، گوایا دیلی داعشیان له قه‌زای زومماری رۆژئاوای موسڵ له‌سێداره‌داوه.
حوێت له كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتی، "دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی هیۆمه‌ن رایتس وۆچ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئه‌و رێكخراوه به‌رگری له داعش ده‌كات و ئامانجی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی مه‌ترسیداره" و، داواشی له‌و رێكخراوه كرد"ده‌ست له‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی هه‌ڵگرێت كه نرخه‌كه‌ی له هه‌ندێ لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌رده‌گرێت".
حوێت به پرسیارئامێزهوه گوتی: "چۆن ده‌بێت دامه‌زراوه‌یه‌كی له‌مجۆره به‌رگری له رێكخراوی داعش بكات، كه خۆی ده‌زانێت ئه‌و رێكخراوه چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌ی دژ به گه‌ل و ئایینه‌كان كردووه و، مرۆڤی كوشتووه و تاوانی رفاندنی ئه‌نجامداوه و خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و، جه‌نگێكی مه‌زهه‌بی و تایفی مه‌ترسیداری هه‌ڵگیرساندووه، كه بۆ هه‌زاران ساڵ كاریگه‌رییه‌كانی ناڕه‌وێته‌وه".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا، پێشتریش سكاڵامان ئاراسته‌ی دادگا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كردووه، زۆربه‌ی راپۆرته‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی ناوی له‌خۆناوه هیۆمه‌ن رایتس وۆچ له‌ڕاستییه‌وه دوورن و، پێویسته ده‌ربكرێت و سه‌رجه‌م ئۆفیس و نووسینگهكانیشی دابخرێن، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی له‌و رێكخراوه تێبینیمان كردووه ته‌نیا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوی داعش ده‌كات".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "بۆچی هیۆمه‌ن رایتس وۆچ باسی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا ئێرانییه‌كان ناكات! كه به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستانیان داگیركردووه و چه‌ندین تاوانیان له دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كوردستانیاینه ئه‌نجامداوه، بۆیه ئێمه دڵنیاین ئه‌و رێكخراوه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه و به‌رگری لێ ده‌كات و تاوانه‌كانی په‌رده‌پۆش ده‌كات".
حوێت دڵنیایی خۆشی له‌وه راگه‌یاند، كه ئامانجی ئه‌و رێكخراوه له‌و جۆره تۆمه‌تانه ته‌نیا بۆ شكاندنی شكۆی پێشمه‌رگه‌یه و كۆسپ خستنه به‌رده‌م پێشمه‌رگه‌یه، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه، له‌كاتێكدا هه‌میشه پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه پاراستووه، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك عه‌ره‌بی سوننی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ڕێژه‌ی له 98% ده‌نگمان به‌وه‌دا، كه ناوچه‌كانمان بخرێنه سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌و ده‌ڤه‌رانه خاكی كوردستانن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حوێت بۆ سایتێكی عێراقی دووپاتی كرده‌وه، "پێویسته هیۆمه‌ن رایتس وۆچ باش بزانێت، چه‌كدارانی داعش هێرشی سه‌ر هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی بكه‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه، بۆیه له‌جیاتی تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، پێویسته ئه‌و رێكخراوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانانه بكات كه داعش له‌و شه‌ڕ و هێرشانه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات". گوتیشی: "رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هێزترین داكۆكیكاره له رێكخراوی داعشی دڕنده".
له دوا راپۆرتیدا، رێكخراوی هیۆمه‌ن رایتس وۆچی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشمه‌رگه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، گوایا له زوممار كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ده‌رهه‌ق به‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئه‌نجامداوه، كه له شه‌ڕدا خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردبوو. له وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌شدا، دیندار زێباری سه‌رۆكی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه.