زێدان متمانه‌ی به كریستیانۆ هه‌یه كه سانجێرمان وێران بكات
زێدان دڵنیایه كه كریستیانۆ ده‌توانێت جه‌سته‌ی سانجێرمان زامدار بكات
رۆژنامه‌یه‌كی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌ڵام زینه‌دین زێدان متامنه‌ی به كریستیانۆ هه‌یه كه پاریس سانجێرمان وێران بكات.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یاریه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ گوتی: نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌م یارییه بكه‌م، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی كریستیانۆین كه ده‌توانێت له یارییه گه‌وره‌كان ده‌ربكه‌وێت و تیپی به‌رامبه‌ر وێران بكات.
زیزۆ گوتیشی: ئێمه خاوه‌نی چه‌كی به‌هێزین كه ده‌توانێت به خێرایی شته‌كان به‌سوودی ئێمه بگۆڕێت.
زێدان متمانه‌ی به كریستیانۆ هه‌یه، هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو له چامپیۆنزلیگ تۆمار بكات، كاتێك توانی له چامپیۆنزلیگ 10 گۆڵ له 7 یاری تۆمار بكات و كۆی گۆڵه‌كانیشی له‌و ساڵه بۆ 44 گۆڵ زیاد كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌گه‌رچی له لالیگا گۆڵی كه‌می كردووه، به‌ڵام له چامپیۆنزلیگ به 9 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی گرتووه، بڕیاره ئه‌م چوارشه‌ممه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی پاریس سانجێرمان بكات.
