ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه و ته‌لئه‌ڤیڤیش ڤیدیۆی ئه‌و رووداوه بڵاو ده‌كاته‌وه
ئیسرائیل ئه‌و ئۆتۆمۆبیله سه‌ربازییه‌شی له‌ناو برد كه كۆنترۆڵی فڕۆكه ئێرانیه‌كه‌ی ده‌كرد
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: ناكرێت باوه‌ڕ به‌ئیسرائیل بكرێت، چونكه درۆزنه. دوای ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێرانیش، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه ئێرانییه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
خلافًا للأكاذيب الإيرانية والسورية - #فيديو من إسقاط #الطائرة_الإيرانية دون طيار التي خرقت الأجواء الاسرائيلية واستهداف عربة السيطرة عليها في #العمق_السوري #لا_تلعبوا_بالنار pic.twitter.com/JxXzO7AReq
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) February 10, 2018
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا فڕۆكه‌یه‌ك پیشان ده‌درێت، كه وه‌ك ئه‌دره‌عی جه‌خت ده‌كاته‌وه، فڕۆكه‌كه ئێرانییه و له‌ناو خاكی سووریاوه ده‌فڕێت و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئاسمانی ئیسرائیل، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیله‌وه ده‌كرێته ئامانج.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ئۆتۆمۆبیلێكی سه‌ربازیش له‌ناو قووڵایی خاكی سووریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌كرێته ئامانج، كه به‌گوێره‌ی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌وه كۆنترۆڵی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌كه ده‌كرا.
گرته‌كه هه‌ر له‌كاتی هه‌ڵفڕین تا پێكاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه تۆماركراوه. وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل نووسیویه‌تی، ئه‌م گرته ڤیدیۆیه بۆ ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو درۆیه‌كانی سووریا و ئێران ئاشكرا ببن، كه خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
فيديو من إسقاط #الطائرة_الإيرانية دون طيار التي خرقت الأجواء الاسرائيلية واستهداف عربة السيطرة عليها في #العمق_السوري #لا_تلعبوا_بالنار pic.twitter.com/aEoTMcNgIs
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) February 10, 2018
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16ی ئیسرائیل له‌ئاسمانی سووریاوه خراوه‌ته خواره‌وه و له‌ناو خاكی ئیسرائیل كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كان بریندار بوون، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ی تۆمه‌تی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی ئیسرائیل بۆ ئێران و رژێمی سووریا درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا ته‌لئه‌ڤیڤ هۆكاری خستنه‌خواره‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.