توركیا وێنه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی عه‌فرین بڵاوده‌كاته‌وه
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له عه‌فرین كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 11 سه‌ربازی سوپای توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" له عه‌فرین كوژراون و ژماره‌یه‌كیشیان بریندارن.
سوپای توركیا، وێنه و ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، 2 فڕۆكه‌وان، 3 ئه‌ندامی هه‌واڵگری سه‌ربازی، شه‌ش سه‌ربازه‌كه‌ی دیكه‌ش، سه‌ر به هێزی تایبه‌تی كۆماندۆسی سوپا بوونه.
ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" له 20ی مانگی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، هاوكات به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیاوه، زیاتر له 100 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوونه و 300 كه‌سیش برینداربوونه.
