مێرووله ده‌بێته هه‌وێنى دۆزينهوهيهكى گرنگى زانستى
مێرووله زۆر كاريگه‌ره بۆ له‌ناوبردنى هه‌موو جۆره هه‌وكردنێك
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌مريكا زانايان توێژينه‌وه‌كانيان له‌سه‌ر مێرووله گه‌يشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى، مێرووله زۆر كاريگه‌ره بۆ له‌ناوبردنى هه‌موو جۆره هه‌وكردنێك.
له زانكۆى كارۆليناى باكوور، توێژينه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه، جه‌سته‌ى مێروو زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جۆره‌كانى هه‌وكردندا.
ئه‌وه‌ش روون بووه‌ته‌وه، كه له جه‌سته‌ى مێروودا شلهمهنييهكى تايبه‌ت هه‌يه ژماره‌يه‌كى زۆرى دژه په‌كترياى تێدايه.
زانا بايلۆژييهكان، گه‌يشته ئه‌و راستييه‌ش له به‌رگى ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ى مێروودا دژه ميكرۆبى ئه‌وتۆ هه‌يه كه به‌رگرييه‌كى به‌هێزى به مێرووه‌كه به‌خشيوه و ده‌يپارێزێت له هه‌موو جۆره هه‌وكردنێك.
زانايان پلانيان وايه دژه به‌كتريا له شله‌مه‌نى جه‌سته‌ى مێرووله‌وه وه‌ربگرن و بۆ درووستكردنى ده‌رمانێكى نوێى دژه به‌كتريا و ميكرۆبهكانى ديكه به‌كارى بهێنن و بڕواشيان وايه ئه‌و ده‌رمانه نوێيه جياواز ده‌بێت له هه‌موو ئه‌و دا‌و و ده‌رمانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردن تا ئێستا له لايه‌ن مرۆڤه‌وه به‌كار هێنراون.