وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌يت بۆ كوردستان24: هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بۆ ئێمه گرنگن
ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كار ده‌كه‌ين و حكومه‌تى عێراق نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو خه‌ڵكى عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شێخ سەباح خالید سەباح، وەزیری دەرەوەی کوه‌يت لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رايگه‌ياند، هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەلای ئەوان گرنگن و ئه‌و پرۆژانه‌ى حكومه‌تى عێراق ئاماده‌ى كردوون بۆ هه‌موو ناوچه‌كانى عێراقه.
گوتيشى: "ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كار ده‌كه‌ين و حكومه‌تى عێراق نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو خه‌ڵكى عێراق ده‌كات و ئێمه برا عێراقييه‌كانمان بينيوه و پرۆژه‌كانيان هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه و خۆشحاڵ ده‌بين كه پرۆژه‌كانيان هه‌موو عێراق بگرێته‌وه".