موسه‌ننا ئه‌مين: عه‌بادى داواكانى كورد جێبه‌جێ ناكات

عه‌بادی هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه

K24 – هه‌ولێر:

موسه‌ننا ئه‌مین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق داوايكرد، سەرۆک کۆمار و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد لە بەغدا بکشێنەوە. ئاشكراشيكرد، عەبادی 100 ملیار دیناری دیکەی لە بودجەی هه‌رێمى کوردستان کەمکردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به‌ كوردستان24ی راگه‌ياند، عه‌بادی داواكارییه‌كانی كوردی جێبه‌جێ نه‌كرد و جێبه‌جێشیان ناكات، داواشی كرد سنوورێك بۆ عه‌بادی دابنێرێت، و گوتى: عه‌بادی هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه‌.