خهڵكى مووسڵ بۆ ئاوهدانكردنهوهى شارهكهيان چاويان له كوهيته
ئەمریكاییەكان لە تەرخانكردن و پێدانی پارە بە عێراقییەكان پاشگەزبووەتەوە
K24 – ههولێر:
لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئەنجامدانی كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخش بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق، ھاووڵاتیانی مووسڵ بەتاسەوە چاوەڕێی كۆنگرەكە دەكەن، تاوەكو بەكردەیی ھەنگاو بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان بنرێت.
لهو بارهيهوه، ئهحمهد حهمدانى، چالاكوان رايگهياند، "ھەوڵدەدەین تیشك بخەینە سەر ئاستی وێرانكاری لە مووسڵی كۆن، بۆ ئەوەی فشار بخەینە سەر بەشداربووانی كۆنگرەی كوهيت".
ههر سهبارهت به كۆمهكى دارايى عێراق، ئەمریكاییەكان لە تەرخانكردن و پێدانی پارە بە عێراقییەكان پاشگەزبووەتەوە، بە پێچەوانەوە دەیانهوێت بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش لە عێراق، خێری بۆ ئەمریكا تێدابێت، لەبری ھاوكاریكردنی عێراق، بڕیاریداوە وەبەرھێنان بكات و بۆ ئەمەش 150 كۆمپانیای وڵاتەكەی لە كۆنگرەی كوهيتدا بەشداری پێدەكات.
جیا لەوێرانكاری و كاولكاری شارەكان، بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوى كۆچی نێودەڵەتی، تا ئێستاش نزیكەی 2 ملیۆن و 600 ئاوارەی ناوخۆیی لە عێراقدا ھەن.
نەتەوەیەكگرتووەكان ئەركی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ناوچە وێرانبووەكان لە عێراق بە ئەركێكی زۆر سەخت دەزانێت و چەندین ساڵ كاركردنی بەردەوامی دەوێت.