هه‌سه‌ده: 862 سه‌ربازى توركيا و چه‌كداره ميليشياكانى هاوپه‌يمانى كوژراون
ناوه‌ڕۆكى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ببينه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئامارى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى هێرشه‌كانى توركياى بۆ سه‌ر عه‌فرين و زيانى گيانى و ماڵى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توركياى له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌وه تا ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ڕۆكى راگهيهندراوهكه:
يه‌كه‌م: شههيدانى مه‌ده‌نى:
له ئاكامى بۆمبابارانى فڕۆكه و تۆپبارانى تۆپخانهكاندا 180 هاووڵاتى مه‌ده‌نى كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن و هاووڵاتى به‌ساڵاچوو بوون گيانيان له‌ده‌ستداوه و ناويان له نه‌خۆشخانه‌كان تۆمار كراوه.
دووه‌م: بريندارانى مه‌ده‌نى:
به گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كان تۆمار كراوون، له ماوه‌ى 24 رۆژى رابردووى شه‌ڕدا 413 منداڵ و ژن و هاووڵاتى به‌ساڵاچوو بريندار بوون.
سێيه‌م: شههيدانى هه‌سه‌ده:
له ماوه‌ى 24 رۆژى شه‌ڕدا 98 شه‌ڕڤان شه‌هيد بوونه و هه‌موويان به رۆژى رووناك و له مه‌راسيمى ره‌سميدا به خاك سپێردراوون.
چواره‌م: كوژران له ريزى دوژمن:
دڵنيابووينه‌ته‌وه له كوژرانى 862 سه‌ربازى سوپاى دوژمن و تيرۆريستانى ناو گرووپه جيهادييهكانى هاوپه‌يمانى سوپاى توركيا و ئه‌و ژماره‌يه له رێى دڵنيابوونه‌وه له ته‌رميان له مه‌يدانى شه‌ڕدا به‌ده‌ستهاتووه.
پێنجه‌م: هێرشى ئاسمانى:
فڕۆكه‌كانى توركيا 668 هێرشى ئاسمانيان ئه‌نجامداوه و ههڕهمهكيانه بۆمبابارانى ناوچه‌كانى دانيشتوانيان كردووه. له‌وه‌شدا ده‌ستيان له سه‌رچاوه‌كانى ئاو و قوتابخانه و كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر نه‌پاراستووه.
شه‌شه‌م: هێرشى هێليكۆپته‌ر:
سوپاى په‌لامارده‌ر 16 هێرشى ئاسمانى له رێى هێليكۆپتهرهوه ئه‌نجامداوه و ناوچه‌كانى دانيشتوان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و ژێرخانى ئابوورى كردووه‌ته ئامانج.
حه‌وته‌م: تۆپباران:
به تۆپى قورس سوپاى توركيا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى 2هه‌زار و 645 جار تۆپبارانى ناوچه‌كانيان كردووه و تانك و تۆپى جۆراوجۆريان به‌كارهێناوه.
هه‌شته‌م: پێكدادانى راسته‌وخۆ: هێزه‌كانمان 409 جار رووبه‌ڕوو، به‌ره‌نگارى په‌لامارى سوپاى داگيركارى توركيا و گرووپ و ميليشيا جيهادييه‌كان بوونه‌ته‌وه و ئه‌نجامى شه‌ڕه‌كان زانراو بووه. 108 جاريش پێكدادانى راسته‌وخۆ روويداوه، به‌ڵام نه‌توانراوه زيانى دوژمن بزانرێت.

نۆيه‌م: خسته‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه:
له ده‌ستپێكى شه‌ڕه‌وه هێزه‌كانمان توانيويانه دوو هێليكۆپته‌رى توركيا يه‌كيان له جۆرى كوبرا و دووه‌ميان له جۆرى سكورسكى تێكبشكێنن. كه دووه‌ميان 11 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى تێدا كوژرا.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى جۆرى دروون و يه‌كێكى ديكه‌ى جۆرى بيرهقدار كه ئه‌ردۆغان وێنه‌ى له‌گه‌ڵ گرتبوو، شتى له‌سه‌ر ده‌نووسى خراونه‌ته خواره‌وه.
ده‌يه‌م: تێكشكاندنى زرێپۆش و تانك:
توانراوه 51 تانك و زرێپۆش و گوله‌نه‌بڕ و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى تێكبشكێنرێن و 15 ئامێرى ديكه‌ى سه‌ربازى له‌وانه تانك و زرێپۆش پهكخراوون.