كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

كەشناسی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی پێنج شەممە ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان نیمچە ھەوربێت.
