وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه نیگه‌رانی خۆی بۆ عه‌فرین ده‌رده‌بڕێت
وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ھارجیت ساجان, وەزیری بەرگری كەنەدا، لەسەر بارودۆخی عەفرین، لە وەڵامی پرسیاری كوردستان 24، گوتی: "نیگەرانی بارودۆخي لە عه‌فرینين و لە لووتكەی 20ی ناتۆش گرنگی بەو كێشەیە دەدەين لەتەك چەندین كێشەی دیكە".
ساجان جەختی لەوە كردەوە، كە ھاوپەیمانیەتی ناتۆ لەسەر گێڕانەوەی سەقامگیری و كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان كاردەكات لە ھەر شوێنێك بێت ئەوە ئامانجی ئەوانە.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له باره‌ی عه‌فرینه‌وه گوتی: "ئەمە یەكێكە لەو پرسانەی گرنگی پێ دەدەین و نیگەرانین لەبارەیەوە، ئێمە لە دانیشتنەكانمان لە لووتكەی ناتۆ ئەو پرسە و پرسگەلێكی دیكەی جیھانی ھاوشێوە تاووتوێ دەكەین".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئامانجی ھاوپەیمانیەتی ناناتۆ ئەوەیە كە دڵنیایی بدات لە وەڵامی كارا و ئەرێنی، ھاوكات رێگریكردنە لە زیادبوونی قەیرانەكان و بەریەككەوتنەكان.
توركیا له ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" ماوه‌ی 26 رۆژه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش به هۆی تۆپبارانه‌كانی توركیاوه، زیاتر له 100 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بووه و نزیكه‌ی 300ی دیكه‌ش برینداربوونه.