وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: پێویسته یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین
"ئێمه ئه‌و راستیه باش ده‌زانین كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتووبوون"
K24 - هه‌ولێر:
ئۆرسولا ڤۆندێرلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستان بوو، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئێمه ئه‌و راستیيه باش ده‌زانین كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتووبوون و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش رێزی بۆ ئه‌مه هه‌یه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گوتیشی: "له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری پێویسته پاڵپشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".
ڤۆندێر لایه‌ن، راشیگه‌یاند، ئێمە لە قۆناغێکداین کە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە قۆناغی شەڕی دژ بە داعش پێدەنێتە قۆناغی سەقامگیر کردن و بنیادنانەوەی عێراق. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێزی تەواوی ھەیە بۆ ئەو کارەی کە ھێزەکانی ناوەندی لە عێراق شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دژی داعش کردیان و سەرکەوتوو بوون و وڵاتەکەیان لە تیرۆری داعش پاککردەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە ئەم راستيیە باش دەزانین, پێویستە پاڵپشتی عێراق بکەین بەگشتی بە حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە, بۆئەوەی لەم قۆناغەدا سەقامگیری دەستەبەر بکەن و وڵاتەکەیان بنیاد بنێنەوە".