به‌فه‌رمی راهێنه‌رێكی خولی نایابی كوردستان ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
جارێك بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو یوسف كاكی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌ی هه‌ولێر كرد و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
یوسف كاكی، راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م كارگێڕی یانه‌كه‌ی و چیدیكه له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی به‌رده‌وام نابێت، بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوو هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
یوسف كاكی زیاتر له دوو وه‌رزه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری وه‌رگرتووه و له یه‌كه‌م وه‌رزیشیدا نازناوی خولی نایابی كوردستان بۆ هه‌ولێر برده‌وه.
هه‌ولێر تا ئێستا دوو یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كردووه و دۆڕانێك و بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه و به سێ خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت.
.jpg)