له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كاديمييه‌كانى رووسيادا ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى دژى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رز ده‌بێته‌وه‌

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌رپرسانی باڵای رووسیا باس له‌ دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن بۆ عه‌فرین

K24 – هه‌ولێر:

دوای تێپه‌ڕبوونی 27 رۆژ به‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا  و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بۆ سه‌ر عه‌فرین، چه‌ند رۆژێكه‌ به‌رپرسانی باڵای رووسیا باس له‌ دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن بۆ عه‌فرین، هه‌روه‌ها له‌ ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا به‌رزبۆته‌وه‌ و داوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ خاكی سووریا ده‌كه‌ن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d20a2a49-31cd-49ac-86fb-7f68e06d9b74/021518WKY.ism/manifest