به‌ڤیدیۆ.. یه‌په‌گه 4 ئۆتۆمۆبیلی دیكه‌ی سوپای توركیای له سنووری عه‌فرین تێك‌شكاند
شه‌ڕی نێوان یه‌په‌گه و توركیا له سنووری عه‌فرین به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه رایانگه‌یاند، له میحوه‌ری گوندی دیوانی سه‌ر به شاری عه‌فرین، هێزه‌كانیان 4 ئۆتۆمۆبیلی هێزه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئه‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریایان تێكشكاندووه، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و هه‌واڵه، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده گرته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه، كه تێكشكاندنی یه‌كێك له ئۆتۆمۆبیله‌كانی سوپای توركیا به مووشه‌ك نیشان ده‌دات و به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوی ده‌به‌ن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل و زریپۆشی سه‌ربازی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه كراونه‌ته ئامانج و تێكشكێندراون، وێڕای خستنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگی.