پێنتاگۆن: قسه له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سوريا بۆ عه‌فرين ناكه‌ين
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه، كه كورد و سووريا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين و رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كورددا له تايبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكايه قسه‌ى له‌سه‌ر بكات.
ئه‌ريك باهون، وته‌بێژى پێنتاگۆن گوتى: "وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا هيچ پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى له عه‌فرين به‌ڕێوه‌نابات. ئه‌گه‌ر كورد و ديمه‌شق گه‌يشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وا لێدوان له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه په‌يوه‌سته به تايبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، نه‌ك به‌رگرى".
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه، كه كورد و سووريا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه له لايه‌ن په‌يامنێرى كه‌ناڵى رووسياليهومهوه ره‌تكرايه‌وه.
په‌يامنێرى ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكرايكرد، سووريا مه‌رجى داناوه و داوايكردووه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) چه‌كيان راده‌ستى سوپاى سووريا بكه‌ن، به‌ڵام يه‌په‌گه ئه‌و مه‌رجه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و هه‌ردوولا نه‌گه‌يشتوونه‌ته هيچ رێككه‌وتنێك.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووه‌وه به به‌شدارى سه‌دان تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ى جه‌نگى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ زياتر له 30 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره ئيسلامييه‌كانى سووريا هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.