"توركیا چەكی كیمیایی لە عەفرین بەكاردێنێ"
ژمارەیەك ھاووڵاتی سڤیل برینداربوون
K24 - عەفرین
به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بۆ سه‌ر گوندێكی سنووری عه‌فرین، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل ژه‌هراوی بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڤرین له ژێر چاودێری پزیشكیدان، به‌وته‌ی یه‌كێك له پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه، گومان ده‌كه‌ن توركیا گازی ژه‌هراوی به‌كارهێنابێت و لیژنه‌یه‌كیشیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له جۆری ئه‌و گازه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌كاریان هێناوه.
دكتۆر خەلیل سەبری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەڤرین لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو بریندارانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكەمان، جەستەیان دەخورێت و تووشی حەساسییە بوونە و نەفەسیان تەنگ دەبێت، نیشانەكان دەریدەخەن كە چەكی كیمیایی بەكارھێندراوە، بەڵام تا لێكۆڵینەوە نەكەین جۆری ماددەكە نازانین".
بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەڤرین، ئاشكرای دەكەن شەش ھاووڵاتی سڤیل گوندی ئەرەندێ ناوچەی شیە برینداربوونە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی جۆری ئەو ماددە كیمیاوییە ئاشكرا بكەن كە سوپای توركیا بەكاری ھێناوە.
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.