هاینكس: ئاستی سانجێرمان زۆر له ریال مه‌درید باشتر بوو، كریستیانۆش به‌ختی هه‌بوو
هاینكس: سانجێرمان سوودی به كریستیانۆ گه‌یاند
یوپ هاینكس راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پاریس سانجێرمان ئاستێكی به‌رزی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له 10 خوله‌كی كۆتایی ئۆنای ئێمری نه‌یتوانی پارێزگاری له ئاستی تیپیه‌كه‌ی بكات.
یۆپ هاینكس پێشتر پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد بوو كه ریال مه‌درید كێشه‌ی زۆره، به‌ڵام ده‌توانێت به ئه‌زموونی خۆی پاریس سانجێرمان تێپه‌ڕێنێت.
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن، هاینكس به رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیای راگه‌یاند كه ئاستی پاریس سانجێرمان له ریال مه‌درید باشتر بوو، به‌ڵام له دوای خوله‌كی 83 ئۆنای ئێمری نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌ی رابگرێت.
له باره‌ی كریستیانۆ یان نێیمار باشتر بوو؟ هاینكس گوتی: ئاستی كریستیانۆ له نێیمار باشتر نه‌بوو، به‌ڵام به‌خت له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بوو، هه‌ڵبه‌ت رووداوه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه شكایه‌وه.
هاینكس گوتیشی: من ده‌مزانی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستێكی باشتری له سانجێرمان پێشكه‌ش نه‌كرد.
.jpg)