به‌ ڤێدیۆ.. یاریزانێكی به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی هه‌فته‌ی خولی نایابی كوردستان بوو

یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا

تیاگۆ ئەمەرالی یاریزانی بڕازیلی یانەی زێرەڤانی بە ئەستێرەی هەفتەی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا

تیاگۆ ئەمەرال لە یاریی ئەم هەفتەیەی زێرەڤانی بەرامبەر نەورۆز کە زێرەڤانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوو گۆڵی کرد و 3 خالێ بۆ زێرەڤانی بەدەستهێنا، کە گۆڵێکیان بە لێدانی سزا بوو.

تیاگۆ ئەمەرال هەفتەی رابردووش بەرامبەر برایەتی گۆڵیکی دروستکرد، پێشتر لە خولی بڕازیلی یاری بۆ یانەی ئیسپریتۆ سانتۆسی بڕازیلی کردووە و لە خولی لوبنانیش یاریی بۆ یانەی تریپۆلی کردووە.

تیاگۆ ئیدواردۆ ئه‌مه‌راڵی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ و له‌ شاری ساو بێنتۆی به‌رازیلی له‌دایك بووه‌، له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی تریپۆلی لوبنانی روویكرده‌ یانه‌ی زێره‌ڤانی.

هەفتانە بەرنامەی گێمی سێیەم کە تایبەتە بە خولەکانی کوردستان و هەموو هەینییەک کاتژمێر ٢٢:٠٥ پێشکەش دەکرێت، ئەستێرەی هەفتەی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات.