"چێڵسی ناتوانێت له كاتی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسا، مێسی رابگرێت"
یاریزانێكی پێشووی چێڵسی: مێسی گرفتی گه‌وره بۆ چێڵسی دروست ده‌كات
یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی چێڵسی له باره‌ی یاری داهاتووی یانه‌كه به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یانه‌ی چێڵسی ناتوانێت لیۆنێل مێسی رابگرێت، ده‌شڵێت: مێسی خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له جیهان و راگرتنی سه‌خته.
ئانده‌رسۆن دێكۆ، یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و چێڵسی، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (ئۆمنی سپۆرت) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چێڵسی له یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا تووشی زه‌حمه‌تی ده‌بێته‌وه، چونكه تیپی به‌رامبه‌ر مێسی هه‌یه.
دێكۆ ده‌ڵێت: وه‌ستاندنی مێسی مه‌حاڵه، چونكه گرینگ‌ترین یاریزانی جیهانه و خاوه‌نی باشترین به‌هره‌ی تۆپی پێیه، هه‌ر یانه‌یه‌ك مێسی هه‌بێت كه‌واته له سه‌ركه‌وتن نزیكه، چونكه مێسی ئه‌گه‌ر گۆڵیش نه‌كات، گۆڵ دروست ده‌كات.
دێكۆ گوتیشی: مێسی پێشتر به‌رامبه‌ر چه‌ندان هێڵی به‌رگری پته‌و بۆته‌وه و سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ریان، بێگومان مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر هێڵی به‌رگری چێڵسیش.
له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له له‌نده‌ن و له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج چێڵسی میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.
