پێكهاته‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاندرا
كۆتینهۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی نییه
له گه‌ڕی 24ـه‌می لیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش كه‌مێكی دیكه میوانی یانه‌ی ئیبار، له یاری چوون بارسا له یاریگه‌ی كامپ نوو به نیوده‌رزه‌ن گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و مێسی سووپه‌رهاتریكی تۆمار كرد.
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیبار به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیاریكردووه.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: سێرجی رۆبێرتۆ، جیرارد پیكێ، ئۆمتیتی و ئالبا
ناوه‌راستكاران: پاوڵینهۆ، راكیتیچ، بۆسكێتس و ئینیێستا
هێرشبه‌ران: مێسی و سوارێز
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی بارسا پێكهاتوون له (سیلیسن، ئالێكس ڤیدال، یێری مینا، لوكاس دین، كۆتینهۆ و دێمبلی).
لیۆنێل مێسی تاكه یاریزانه كه زۆرترین گۆڵی له یانه‌ی ئیبار كردووه كه بریتییه له 12 گۆڵ له 6 یاری.
یانه‌ی ئیبار له دوایین 7 یاری خۆی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه و 26 گۆڵی لێكراوه.
.jpg)