ناوبژیوانێك به‌هۆی بڕیارێك، وازهێنانی له ناوبژیوانی له خولی نایاب راگه‌یاند
به‌هۆی بڕیارێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وازهێنانی راگه‌یاند
ئومێد مسته‌فا ناوبژیوانی شاری سلێمانی، به‌هۆی بڕیارێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌فه‌رمی بڕیاریداوه چیتر كاری ناوبژیوانی له خوله‌كانی سه‌ر به‌م فیدراسیۆنه نه‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان زنجیره‌یه‌ك رێنمایی و سزادانی راگه‌یاند له بڕگه‌ی (6) به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئومێد موسته‌فای ناوبژیوانی سڕ كڕا.
ئومێد موسته‌فا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی سزادانه‌كه‌ی، له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك بڕیاری وازهێنانی له كاری ناوبژیوانی له خولی نایاب دا.
ئومێد به په‌یامێك ماڵئاواییكردنی خۆی راگه‌یاندووه و نووسیویه‌تی: له هه‌ر شوێنێك قسه‌كانت نرخیان نه‌بوو، قسه‌كانت مه‌گۆڕه، شوێنه‌كه‌ت بگۆڕه.
ده‌شڵێت: ته‌نیا به‌هۆی وتنی راستییه‌ك سزا دراوم، زۆر سووپاس بۆ ئه‌وه‌ی رێزی كاره‌كانمان نه‌گیرا.
ئومێد موسته‌فا، ناوبژیوانێكی گه‌نجه و ماوه‌ی 3 ساڵه به به‌رده‌وامی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات.
