سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی راسته‌وخۆ له ئێران ده‌كات
نه‌تانیاهۆ: ده‌بێت ئه‌مڕۆ رێگه له ئێران بگرین نه‌ك سبه‌ینێ
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "له حاڵه‌تی پێویستدا رێوشوێن دژی خودی ئێران ده‌گرینه‌به‌ر نه‌ك به‌كرێگیراوه‌كانی".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/2/2018 له وتارێكدا كه له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێرانی به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان ناوبرد، پارچه‌یه‌كی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئێرانیشی به‌رزكرده‌وه كه پێش چه‌ند رۆژێك له باكووری ئیسرائیل خرایه خواره‌وه‌و گووتی: "هۆشداریی ده‌ده‌ینه ئێران ئیراده و توانای ئیسرائیل تاقینهكهنهوه".
نه‌تانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "رێگه له بوونی سه‌ربازی ئێران له سووریا ده‌گرین، ئێران له رێگه‌ی ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌روه‌ری ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام فڕۆكه‌كه‌مان تێكشكاندووه".
بڕیاره ئه‌مڕۆ له كاتێكی دیكه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌كه‌دا قسه بكات، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پێشوه‌خته گووتی: "به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم ئه‌و درۆ ده‌كات و له‌سه‌رمانه رێگه له رژێمی ئێران بگرین، پێویسته ئه‌مڕۆ ئێران رابگرین نه‌ك سبه‌ینێ".