یاریزانانی سانجێرمان به‌ڵێنیان داوه ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌ربكه‌ن
كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و به‌ڵێنیان داوه ریمۆنتادا به‌سه‌ر ریال مه‌درید بكه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، ئاشكرای كردووه كه یاریزانانی سانجێرمان دوای شكسته‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و به‌ڵێنیان داوه ریمۆنتادا به‌سه‌ر ریال مه‌دریدا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 شووباتی 2018، پێگه‌ی (تێلێفووت)ـی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو یاریزانانی سانجێرمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و به‌ڵێنیان داوه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ریال مه‌درید له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ربكه‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، تیاگۆ سیلڤای كاپتنی سانجێرمان به‌ده‌نگێكی به‌رز قسه‌كانی كردووه و هه‌ریه‌كه له دانی ئالڤێس و ماركینۆس به‌ڵێننیان داوه به یه‌كگرتوویی به‌ربه‌ستی ریال مه‌درید ببڕن.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یاری چوون له یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، بڕیاریشه له یاری گه‌ڕانه‌وه له پاریس له 6ـی مانگی داهاتوو به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه.