به تۆمهتى تيرۆر بهغدا سزاى ژمارهيهك له ديلهكانى پێشمهرگه دهدات
وهزارهتى پێشمهرگه: 97 پێشمهرگه له شهڕى داعشدا بهديل گيراون
K24 – ههولێر:
بە گوێرهی لیستی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەی پێشمەرگە دیلەکانى شهڕى داعش 97 پێشمەرگەن, لەو ژمارەیەش 38 پێشمەرگەیان لە ژیاندا ماون و چارەنووسیان ئاشکراکراوە و ئێستا لە یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای مووسەننای باشووری عێراقن و بە پێی مادەی چواری تیرۆر لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە سزای ھەتا ھەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
پهيامنێرى كوردستان24 رايگهياند، لە بەغدا و ھەرێمی کوردستانهوه ھەوڵەکان بۆ بینین و ئازادکردنی ئەو پێشمەرگانە چڕکراونەتەوە، بەڵام بەغدا بەربەست درووست دەکات.
لەسەرەتای پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی کوردستان ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە 1700 شەھید و 11 ھەزار بریندارییان بەخشیوە, ئەگەرچی دەستوور پێشمەرگەی وەکوو بەشێک لە سیستمی بەرگری عێراق ناساندووە، بەڵام چەندین ساڵە مووچە و پێداویستییەکانی لێ زەوتکردووە لەگەڵ ئەوەشدا لە جیاتی پاداشتکردنییان ئەو پێشمەرگانەی کە لە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و بەرگریکردن بەدیلگیراون، ئێستا راپێچی زیندانەکان کراون.