لامپارد ئامۆژگاری كۆنتی ده‌كات، یاریزانێك بۆ وه‌ستانی مێسی ده‌ستنیشان ده‌كات
لامپارد شێوازی راگرتنی مێسی بۆ كۆنتی روون ده‌كاته‌وه
فرانك لامپارد، پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چامپیۆنزلیگ، ئامۆژگاری كۆنتی ده‌كات و ئه‌و یاریزانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه ده‌توانێت لیۆنێل مێسی رابگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 شووباتی 2018، فرانك لامپارد یاریزانی پێشووی یانه‌ی چێڵسی، له باره‌ی چۆنیه‌تی راگرتنی مێسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وه‌ستانی مێسی سه‌خته، ده‌شڵێت: پێموا نییه یاریزانێك به ته‌نیا بتوانێت هێز و به‌هره گه‌وره‌كه‌ی مێسی له نێو یاریگه په‌كبخات.
فرانك لامپارد ده‌شڵێت: كار و پلانی به كۆمه‌ڵ بۆ وه‌ستاندنی مێسی پێویسته، چونكه ئه‌و یاریزانه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی به‌رامبه‌ر ببڕێت و تێكیان بشكێنێت.
لامپارد گوتیشی: داوا له كۆنتی ده‌كه‌م بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و نگۆڵۆ كانتی له نزیك مێسی یاری بكات، پێموایه ئه‌و یاریزانه باشترین بژارده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مێسی.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی كوردستان، یانه‌ی چێڵسی میوانداریی بارسێلۆنا بكات.
.jpg)