"لە عەفرین شەڕی ھێزەكانی ئەسەد و توركیا دەستیپێكرد"
یەپەگە: كار و ئەركی ئەوان لەنێو شاری عەفرین نییە
K24 - عەفرین
دوای گه‌یشتنی میلیشیاكانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا بۆ نێو شاری عه‌فرین، بروسك حه‌سه‌كه، گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له عه‌فرین به كوردستان24 راده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بڵاوه‌یان پێده‌كرێت و هیچ كارێكیان له‌نێو شاردا نییه. له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌ی میلیشیاكان دەڵێت، ئه‌وان به‌رگری له هاووڵاتیانی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
محەمەد ئەلفەرەج، فەرماندەی میلیشیاكانی حكوومەتی سووریایه لە عەفرین، بە كوردستان24 گوت: "ئێمە ھاتووینەتە عەفرین تا ھاووڵاتیان بپارێزین، ئێستا ئێمە لە سەنگەری شەڕداین بۆ رووبەروو بوونەوەی سوپای توركیا، لەوكاتەی ھاتووینەتە سنووری عەفرین، ھێزەكانمان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەكرێنە ئامانج، ئێستا شەڕ لەنێوان ئێمە و سوپای توركیا لە ئارادایە".
پاش ھاتنی میلیشیاكانی حكوومەتی سووریا بۆ عەفرین، یەپەگە رایدەگەیەنێت، كە ئەو ھێزانە لە نێو شاردا نابن و تەنھا لە سنوورەكان دژی توكیا لە سەنگەرەكان دەبن.
بروسك حەسەكە، گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو ھێزانەی كە ھاتوونەتە عەفرین لە سنوورەكان بڵاویان پێكراوە، ھیچ بنكە و بارەگایەكی ئەوان لەنێو شاردا نییە و كاری ئەوان لەنێو عەفرین نییە، بەڕێوەبەری خۆسەری كارە ئیداری و ئەمنییەكانی نێو عەفرین به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
دوای مانگێك لە ھێرشی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین، رۆژی 20/2/2018، بۆ ھێزێكی میلیشیای سەر بە حكوومەتی سووریا گەیشتنە نێو شاره‌كه، وەك خۆیان رایانگەیاندووە، بۆ پاراستنی عه‌فرین ھاتوون، لەگەڵ گەیشتنی ئەو ھێزانەی حكوومەتی سووریا بۆ ناوچه‌كه لەلایەن توركیا بۆردوومان و تۆپباران كران.
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد. بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین تا ئێستا 170 كەس بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی توركیا لە عەفرین شەھید بوونە و 650 كەسی دیكەش برینداربوونە.