ریال مه‌درید كلاسیكۆی باسكه‌ی له بارسێلۆنا برده‌وه و له خولی ئه‌ورووپای دوورخسته‌وه
به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید له ئه‌ورووپا بارسێلۆنای بێهیوا كرد
له گه‌ڕی 23ـه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌ورووپا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدی ركابه‌ری تووشی شكست بوو.
تیپی باسكه‌ی بارسێلۆنا لاسا هه‌فته‌ی رابردوو له كلاسیكۆی باسكه‌ی جامی شای ئیسپانیا شكستی به ریال مه‌درید هێنا و بۆ جارێ 24ـه‌مین بووه پاڵه‌وان، به‌ڵام له خولی باسكه‌ی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به (74 ـ 101) خاڵ تووشی شكست هات و له خوله‌كه بێهیوا بوو.
تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید به 37 خاڵ بۆ پۆلێنی چواره‌می ریزبه‌ندی خولی ئه‌ورووپا هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا تیپی بارسێلۆنا لاسا به 30 خاڵ بۆ خانه‌ی 14ـه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دابه‌زی و ماڵئاواییشی له خوله‌كه كرد.