شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له كه‌ركووك و خورماتوو كشاونه‌ته‌وه
"ناهێڵین سيناريۆكانى مووسڵ له كه‌ركووك دووباره ببنه‌وه و هيچ كه‌سێك ناتوانێت له‌به‌رگریكردنمان له‌و شاره بوه‌ستێنێت"
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا, ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه, چه‌ندين به‌ڵگه و وێنه له‌به‌رده‌ستيانه كه كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له شارى كه‌ركووك و خورماتوو پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه, گوتيشي: كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه واتاى گه‌ڕانه‌وه‌ى داعشه بۆ ئه‌و ناوچانه.
له‌لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتى: "دواى هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبي له گوندى سه‌عدوونييه‌ى سه‌ر به قه‌زاى حه‌وێجه، كه تێيدا 27 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبي كوژران, چه‌ندين بابه‌تى مه‌ترسيدار له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك سه‌ريانهه‌ڵداوه, له‌وانه‌ش چه‌كدارانى حه‌شد و يه‌كينه سه‌ربازييه‌كانى پۆليسي فيدراڵ ده‌ستيان به كشانه‌وه له‌و ناوچه هه‌ستيارانه كردووه, كه به ژينگه‌ى جموجووڵ و چالاكي چه‌كدارانى داعش داده‌نرێن, به‌تايبه‌ت باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووك, كه له‌داقووقه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا حه‌وێجه".
عه‌بدوڵڵا گوتيشي: "ئێمه وێنه و به‌ڵگه‌ى ته‌واومان له‌به‌رده‌سته كه پشتڕاستيده‌كه‌نه‌وه, هيزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كدارانى يه‌كينه‌كانى حه‌شدى شه‌عبي به پاساوى جياواز، ده‌ستيان به كشانه‌وه له‌و ناوچانه كردووه, ئه‌مه‌ش وايكردووه ترس و نيگه‌رانى له‌ناو خه‌ڵكى داقوق و خورماتوو و كه‌ركووك و قه‌زا دوبز بڵاوبێته‌وه", دووپاتيشيكرده‌وه, "داعش هێشتا ماوه, دواتريش هه‌ر كشانه‌وه‌يه‌كى هێزه ئه‌منييه‌كان واتاى گه‌ڕانه‌وه‌ى داعشه بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه, كه پێشتر له‌ده‌ستيان دابوون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى شارى كه‌ركووك جه‌ختيش ده‌كاته‌وه، "به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش ناده‌ين بۆ كه‌ركووك و ناهێڵین سيناريۆكانى مووسڵ له‌و شاره دووباره ببنه‌وه, كه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه عێراقييه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگايه هات, به‌هه‌موو تواناكانى خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ين و هيچ كه‌سێك ناتوانێت له‌كاتى پێويستدا بۆ به‌رگريكردن له سه‌نته‌رى شارى كه‌ركووك و رزگاركردنى له كه‌وتنى به‌ده‌ست داعش بمان وه‌ستێنێت, هه‌وره‌ك چۆن پێشتريش به‌رگريمان له‌و شاره كرد, كاتێك له حوزه‌يرانى 2014 داعش هێرشي بۆ هێنا".
له لێدوانه‌كه‌یدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داواشي له عه‌بادى كرد, رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى شارى كه‌ركووك بدات, كه به‌ر له 9ى حوزه‌يرانى 2014 لێيبوون, بۆئه‌وه‌ى ببن به به‌ربه‌ستێك بۆ هه‌ر هێرشێكى داعش كه هه‌ره‌شه له سه‌نته‌رى شاره‌كه بكات.
ئه‌م لێدوانه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دواى ئه‌وه هاتووه, ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاويكرده‌وه: "هه‌ندێك له په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ناڕاست و پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی كشانه‌وه‌ی پۆلیسی فیدراڵی و هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان له ئه‌ركی ئاسایی خۆیان له‌و ناوچانه به‌رده‌وامن و هیچ هێزێك نه‌كشاوه‌ته‌وه".