كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له كه‌ركووك باره‌گایه‌كی میلیشیاكانی حه‌شد ده‌كاته ئامانج
باره‌گای میلیشیاكه له ناوه‌ڕاستی كه‌ركووكه
K24 - كه‌ركووك:
خۆكوژێك له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركووك، خۆی به باره‌گایه‌كی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئههلولحهقدا ده‌ته‌قێنێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، كرده‌وه خۆكوژییه‌كه له گه‌ڕه‌كی "ساحه ته‌یران"ی ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك بووه، كه مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له نزیك شوێنه‌كه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، تا ئیستا زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراون و هیچ لایه‌نێكیش به‌پرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووك روویان له زیادبوون كردووه و شه‌وی رابردووش، هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانی بیری ژماره‌ی 43ی كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه.
ا. م