یەكێتی بۆ كۆنترۆڵكردنی گرژییە ناوخۆییەكانی كۆدەبێتەوە
نامەكانی كۆسرەت رەسوڵ و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دۆخی ناوخۆی یەكێتی ئاڵۆزتر دەكەن
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، پەیامێكی توندی لەبارەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ كرد و دواتریش كۆسرەت رەسوڵ، لە وەڵامی ئەو نامەیەدا رەخنەی لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و بنەماڵەی تاڵەبانی گرت، بڕیارە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو گرژییانەی ناو حزبەكەی كۆببێتەوە.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: "بڕیارە ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆببێتەوە، پرسى به‌ستنى كۆنگره‌ى چوار یه‌كلایى بكاته‌وه‌و بڕیارى كۆتایى بدات".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى به‌هێز هه‌بێت ده‌توانرێت كۆنگره له‌كاتى پێشنیاركراودا كه 5 ئاداره ببه‌سترێت".
ئەمە لەكاتێكدایە لە 22 ئەم مانگە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، نامەیەكی توندی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ كردووە و تێیدا ھاتووە: "هیوادارم كە بەرپرسیارێتی سەرشانی خۆت بە ئەمانەتەوە جێبەجێ بكەیت بۆئەوەی كە ناوت وەك هەڵوەرێنەری چەپكە گوڵەكەی مام و یەكێتی نەچێتە لاپەڕەكای مێژووەوە. پێویستە تاوەكو یەك شەممە (25/2/2018) كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەنجام بدرێت و رۆژی بەستنی كۆنگرە بە فەرمی رابگەیەندرێت، ئەگەر نا رووبەڕووی بەرپرسیارێتی مێژوویی دەبنەوە".
لە بەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ بۆ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەڵێت: "به‌داخه‌وه تۆ خۆت و كه‌سوكاره‌كه‌ت بێ گوێدانه مێژووی یه‌كێتی و بێ حیساب كردن بۆ پێگه‌ی مام جه‌لال، خه‌باتی هاوڕێكانی به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا، یه‌كێتیتان دووچاری كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی و حیزبی و نه‌ته‌وه‌یش كردووەته‌وه‌و ئیحراجیه‌كی مێژوویی یه‌كجار گه‌وره‌تان له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا بۆ دروست كردووه".
H.M