هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌ی نێیمار به‌رامبه‌ر منداڵێك میدیاكان ده‌هه‌ژێنێت
نێیمار په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ منداڵێكی بێ باوك ده‌نێرێت
نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵه نارد كه به‌هۆی شێرپه‌نجه باوكی له‌ده‌ستداوه.
ماتیۆس كوڕی یاریزانی یانه‌ی ئه‌مریكا مینیرۆیه كه له ته‌مه‌نی 33 ساڵی باوكی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ ماتیۆس نارد و داوای لێ‌كرد له‌به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی باوكی به‌هێز بێت.
نێیمار ده‌شڵێت: داوات لێده‌كه‌م بۆ خۆت و دایكت به‌هێز بیت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوكت له تۆ جیابۆته‌وه، به‌ڵام له ئاسمانه‌وه ئاگای له تۆ و دایكته.
ئه‌م په‌یامه ڤیدیۆییه‌ی نێیمار میدیاكان و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، به‌وپێیه‌ی له ناخۆشترین ساته‌وه‌ختی ده‌روونی منداڵێك، نێیمار به هانای چوو و په‌یامێكی بۆ نارد.