به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر یونایتد بووه پاڵه‌وانی كلاسیكۆ
مۆرینهۆ تۆڵه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له كۆنتی كرده‌وه
له گه‌ڕی 28ـه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه (ئۆڵد ترافۆرد) یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی هێنا و كلاسیكۆی خولی نایابی ئینگلیزی لێ برده‌وه.
یانه‌ی چێڵسی له خوله‌كی 32 له رێگه‌ی یاریزانی به‌رازیلی ویلیان به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام خۆشییه‌كانی یانه‌ی بلووز زۆری نه‌برد، كاتێك له خوله‌كی 39 رۆمیلیۆ لۆكاكۆ ئه‌نجامه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م وه‌ك هه‌میشه، مۆرینهۆ كارته به‌هێزه‌كه‌ی تاقی كرده‌وه و ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌ی (خیسی لینگارد)ـی له خوله‌كی 63 خسته نێو یاریگه و له خوله‌كی 75 ئه‌و یاریزانه گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕانده‌وه.
یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له قۆناخی یه‌كه‌م له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به تاكه گۆڵێكی ئالڤارۆ مۆراتا شكستی به شه‌یتانه سووره‌كان هێنا، به‌ڵام مۆرینهۆ له‌م یارییه تۆڵه‌ی له یانه له‌نده‌نییه‌كه كرده‌وه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 59 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی چێڵسی بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.