حكومه‌تى هه‌رێم پێشنيازێكى نوێ له باره‌ى نه‌وته‌وه ده‌خاته به‌رده‌م به‌غدا
ده‌بێته داهاتێكى زياتر بۆ عێراق
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزه‌يى، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، "تا ئێستا حكومه‌تى عێراق به كرده‌وه هيچ هه‌نگاوێكى بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌ناوه". پێشنيازيشيكرد، به‌غدا له رێگه‌ى سۆمۆوه نه‌وت ره‌وانه‌ى توركيا بكات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى عێراق زياد بێت.
سه‌فين دزه‌يى، گوتى: "گفتوگۆ هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ رێككه‌وتنێك نييه. كۆبوونه‌وه‌ى جدى كراوه. ئه‌و داواكارييانه‌ى هه‌يانبووه، له رووى پێشكه‌شكردنى ئامار و زانيارى له باره‌ى مووچه خۆران، كارئاسانيان بۆ كراوه. وردبينيش له ليستى فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى كراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له رووى كرده‌وه‌وه، تا ئێستا به‌غدا هيچ هه‌نگاوێك نه‌هاتووه‌ته پێش. به‌رده‌وام لێدوانى جياجيا له ئاستى ره‌سمى و ناڕه‌سمى ده‌بيستين، گوايه هه‌موو شتێك ته‌واو بووه و به‌غدا ئاماده‌يه. ئه‌و ئاماده‌ييه‌ى باسى ده‌كه‌ن، نه‌كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن. هيوادارين له داهاتوويه‌كى نزيكدا بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن. چونكه به‌كارهێنانى ئه‌و بابه‌ته هه‌ستياره و ياريكردن به هه‌ستى هاووڵاتيان و مووچه خۆران كارێكى ناڕه‌وايه".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان، گوتى: "تا ئێستا هيچ بڕيارێك بۆ كردنه‌وه‌يان نييه".
روونيشيكرده‌وه، "مانگێك به‌ر له ئێستا ليژنه‌يه‌كى به‌غدا هاتنه هه‌ولێر و ئه‌و خاڵانه‌ى به‌غدا داوايكردبوو، كێشه نه‌بوو، له به‌ڕێوبردنى هاوبه‌ش يان هه‌ر شێوازێك هه‌بێت كه خزمه‌ت به هاووڵاتيان بكات، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌كان به‌لاى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاساييه، به‌ڵام هيچ هه‌نگاوێكى كرده‌ييمان له به‌غدا نه‌بينيوه".
سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنى به‌غدا به نه‌وتى كه‌ركووك، سه‌فين دزه‌يى گوتى: "ئه‌و نه‌وته‌ى پێشتر هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌كرد، ئێستا له ده‌ستى حكومه‌تى فيدراڵه. به‌شێكى كه 40 تا 50 هه‌زار به‌رميله به تانكه‌ر ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت. ئه‌وى ديكه‌ى ده‌خرێته‌وه ژێر خاك. واته حكومه‌تى عێراق سوودى لێ نابينێت. له برى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته به بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى توركيا بكرێت. سۆمۆ خۆى سه‌رپه‌رشك بێت له فرۆشتنى. ئه‌و داهاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ده‌بێته داهاتێكى زياتر بۆ عێراق و ئه‌گه‌ر بودجه‌ش په‌سند بكرێت و داهاتى عێراق زياتر بێت، بێگومان كورديش لێى سوودمه‌ند ده‌بێت".
ئ.ر