مۆگرینی: لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین نیگەرانین
"نیگه‌رانی خۆمان گه‌یاندووەته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا"
K24 - برۆكسل
فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له بڕۆسكل سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سەر شاری عه‌فرین رایگه‌یاند، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و هێرشانه‌ی توركیا بۆ سەر عەفرین و نیگەرانییەكانی خۆیان به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یاندووه.
فێدریكا مۆگرینی: "ئێمه له‌مێژه نیگه‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه راگه‌یاندووه و ئه‌و نیگهرانیانهشمان گه‌یاندووەته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئێمه نیگه‌رانین له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رانسه‌ری سووریا".
گوتیشی: "توركیاش وه‌كو یه‌كێك له كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان لە دانووستانه‌كانی ئاستانا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران، به‌رپرسیاریه‌تی زیاتری له‌سه‌ر شانه كه پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست له‌ته‌واوی سووریا جێبه‌جێ بكرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی 38 رۆژە ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە و نزیكەی ھەزار كەس شەھید و برینداربوونە و خەڵكی عەفرینیش لە خۆپێشاندانەكانیان، نیگەرانی لە بێدەنگی و ھەڵوێستی جیھان و بەتایبەتی وڵاتە زلھێزەكان دەردەبڕن.