"له ئێستاوه جیهان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌كه‌ین"
ئه‌ستێره‌یه‌كی سانجێرمان: ئێمه بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه ریال مه‌درید پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگه
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ دڵنیایی دایه هانده‌رانی كه ده‌توانن ریال مه‌درید له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ربكه‌ن.
تۆماس مونیر، به‌رگریكاری به‌لجیكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: بڕوای ته‌واومان به‌خۆمان هه‌یه كه ده‌توانین به‌ربه‌ستی ریال مه‌درید تێپه‌ڕێنین و بگه‌ینه قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
تۆماس مونیر ده‌شڵێت: كاتێك ئێمه له یاری داهاتوو رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بینه‌وه، بیر له یاری پێشووتر ناكه‌ینه‌وه و ئاوڕۆ له مێژوو و رابردووی یانه‌ی ریال مه‌درید ناده‌ینه‌وه كه له 4 وه‌رزی رابردوو 3 جار بۆته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
مونیر گوتیشی: ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به هێز و توانای خۆمان هه‌یه له ئێستاوه هه‌موو جیهان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌توانین ریال مه‌درید دوور بخه‌ینه‌وه.
بڕیاره رۆژی 6ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان له پاریس، ریال مه‌درید ببیته میوانی سانجێرمان، له یاری چوون یانه‌ی شایانه به (3 ـ 1) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بوو.