وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد بۆ كوردستان24: داواى دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ين
پێويسته فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، مارگرێت ۆڵسترۆم، تايبه‌ت به كوردستان24، رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ولێر و به‌غدا دانووستان بكه‌ن و به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه.
ۆڵسترۆم، گوتيشى: "بۆ ئێمه گرنگه دانووستانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌ستپێبكات. پرۆسه‌يه‌كى گشتگير له عێراق بێته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه".
زیری دەرەوەی سوید لەرێگای کوردستان٢٤ داوای رێکەوتن دەکات دەربارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێم .
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستيپێکرد.
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی سوید لە وڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 دەربارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، گوتى: "ھەرچەندە ئەوە بابەتە پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام بابەتێکی گرنگە و دەبێت چارەسەر بکرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێویستە لێکتێگەیشتن و رێکەوتن ھەبێت لەسەر ئەوبابەتە".
ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه، حكومه‌تى عێراق، بڕياريدا، ماوه‌ى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تا كۆتايى مانگى ئايار/ مايۆى داهاتوو درێژ بكاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييه‌وه له 25ى ئهيلوولى رابردوو، به‌غدا گه‌مارۆى خستبووه سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان.
ئ.ر