زێدان له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی هۆشداریی دایه یاریزانه‌كانی
زێدان یاریزانێك به دڵی یانه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات
.jpg)
زینه‌دین زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه نایانه‌وێت له‌سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان لابده‌ن، ده‌شڵێت: یانه‌ی ئیسپانیۆل له یاریگه‌ی خۆی زۆر باش یاری ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به چاوێكی گه‌وره‌وه خوێنده‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 شووباتی 2018، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل گوتی: هه‌موو یارییه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێویسته به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه بكه‌ین.
له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار، زیزۆ گوتی: نیگه‌رانم به‌هۆی پێكانی ئه‌و یاریزانه، هیوادارم زوو چاك بێته‌وه و بتوانێت به‌رامبه‌ر ئێمه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ یاری بكات.
له باره‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی، زیزۆ ده‌ڵێت: كریستیانۆ به‌رده‌وام له پێناو به‌رزترین ئاست له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆی ده‌جه‌نگێت و هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات باشتر ده‌ربكه‌وێت.
زیزۆ ده‌شڵێت: سێرخیۆ رامۆس باشترین كاپتنه له ریال مه‌درید و دڵی تیپه‌كه‌یه، گاریس به‌یلیش له بارودۆخێكی باشدایه و هیوادارم باشتر بێت.
زیزۆ گوتیشی: مارسێلۆ، مۆدریچ و كرووس سه‌لامه‌تن، رێنماییه‌كان به‌باشی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هیوادارم بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌ن بن.
زیزۆ هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه دانی كارڤاخاڵ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هیچ كارتێكی زه‌رد وه‌رنه‌گرێت، له ئه‌گه‌ری ڕوودانی بۆ یاری دواتر به‌رامبه‌ر خیتافی سڕ ده‌كرێت.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه ستایشی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌دریدی كرد و گوتی: ناڤاس هه‌میشه گۆڵپارێزێكی گه‌وره‌یه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ئالڤارۆ مۆراتا وه‌رزی رابردوو سوودێكی زۆری به ئێمه گه‌یاند و هیوادارم به‌رده‌وام له سه‌ركه‌وتن دا بێت.
له گه‌ڕی 16ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل گه‌شتی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.