به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه گشتييه‌كانى پۆليس و هاتوچۆ داواى كردنه‌وه‌ى خولى ئه‌فسه‌رى بۆ رێپێدراوه‌كانيان ده‌كه‌ن
سه‌دان رێپێدراوى پۆليس چاوه‌ڕێى به‌شداريكردن له خولى ئه‌فسه‌رى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى زانكۆ له خولى ئه‌فسه‌ريى له كۆليژه‌كانى پۆليس، هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى پۆليس و پۆليسى هاتوچۆ، له دوو نووسراوى جيادا داوايانكردووه، ده‌يان رێپێدراوى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانيان به‌شدارى ئه‌و خولانه‌يان پێبكرێت و پێشنيازى ئه‌وه‌شيان كردووه، وه‌رگرتنى رێپێدراوه‌كان به جۆرێك بێت كه ئه‌ركى حكومه‌ت له رووى داراييه‌وه قورس نه‌كات.
به گوێره‌ى ئه‌و نووسراوانه‌ى له به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى پۆليس وپۆليسى هاتوچۆ ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، به هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه خول بۆ ئه‌فسه‌ران نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بۆشايى له كارى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانيان درووستكردووه.
له نووسراوى ژماره 1911ى رۆژى 13ى 2ى 2018 كه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و كه واژووى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پۆليسى هه‌رێم، ليواى مافپه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د سه‌عيد خه‌يلانى، به‌سه‌ره‌وه‌يه، هاتووه: "پێشنياز ده‌كه‌ين، به كردنه‌وه‌ى خولێكى ئه‌فسه‌رانى باڵا له راگرايه‌تى كۆليژى پۆليس بۆ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس، به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆشاييه‌ى كه وا له ميلاكى ئه‌فسه‌ران له پله‌ى ملازمدا هه‌يه. له به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى سه‌ر به هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه خول نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ده‌رچوونى ئه‌فسه‌ران به هۆكارى قه‌يرانى دارايى له هه‌رێمى كوردستان".
له نووسراوه‌كه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و خوله ئه‌گه‌ر بكرێته‌وه ئه‌ركى حكومه‌ت له رووى ئابوورييه‌وه قورس ناكات و تێيدا هاتووه: "به ره‌چاوكردنى قه‌يرانى دارايى له كاتى ئێستا ده‌كرێت ئه‌و خوله بكرێته‌وه و به‌شداربووان له رێپێدراوانى پۆليس كه ژماره‌يان له خواره‌وه دياريكراوه، به پێى پله‌كانيان و ده‌كرێت به‌يانيان په‌يوه‌ندى بكه‌ن به كۆليژى پۆليس و دواى ئه‌نجامدانى مه‌شق و خوێندن ده‌كرێت، داببه‌زن له كۆليژ و هه‌روه‌ك له ساڵانى پێشوو له كۆليژى پۆليس له به‌غدا به‌و شێوه‌يه بووه، واته خواردن و نووستنيان له كۆلێژ نه‌بێت و هيچ قورساييه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌ت درووست ناكات".
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييه‌ى له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى پۆليسى هه‌رێم
506 رێپێدراوى هه‌يه، كه پێويستيان به به‌شداريكردنه له خولى ئه‌فسه‌رى.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رى گشتى پۆليسى هاتوچۆى هه‌رێم، به نووسراوى ژماره 1468 رۆژى 11ى 2ى 2018، كه واژووى ليوا رزگار عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێمى به‌سه‌ره‌وه‌يه، داوا كراوه رێپێدراوانه به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌يان كه ژماره‌يان 280 كه‌سه به‌شداريان له خولى ئه‌فسه‌رى پێ بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "له به‌ر ئه‌وه‌ى كه ژماره‌يه‌ك رێپێدراو له باره‌گاى ئه‌م به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه گشتييه و به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى هاتوچۆ و پارێزگا و ئيداره‌كان هه‌يه و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى كۆليژن له بواره جياجياكان، داواكارين ره‌زامه‌ندى بفه‌رموون كه ژماره‌يه‌ك له‌و رێپێدراوانه به‌شدارى ئه‌و خوله بكه‌ن، وه‌ك هاندان بۆيان و بۆ كارمه‌ندانى و پادشتێك له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى ساڵانێكه پێشكه‌ش به حكومه‌ت و هاووڵاتيانيان كردووه. وه‌رگرتنى ئه‌و رێپێدراوانه هيچ كاريگه‌ريان له‌سه‌ر بودجه نابێت. له ئێستا و له ئاينده‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه مووچه‌ى خۆيان هه‌يه و ده‌رماڵه‌ى خواردنيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجينه".