هاوسه‌ری ساڵح موسلیم بۆ كوردستان 24: ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ره‌كه‌م سته‌مكارییه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه
"كاتێك بابه‌ته‌كه بۆ جه‌نگ ده‌گۆڕێت ئه‌ردوغان دان به‌هیچ یاسایه‌كدا نانێت و هیچ واتایه‌كی مرۆڤایه‌تی لهرهفتارهكانیدا به‌دی ناكرێت"
K24- هه‌ولێر:
عائیشه ئه‌فه‌ندی، هاوسه‌ری ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده"، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ره‌كه‌م سته‌مكاری و پێشێلكردنی مافه‌كانییه‌تی، كاتێك بابه‌ته‌كه بۆ جه‌نگ ده‌گۆڕێت ئه‌ردوغان دان به‌هیچ یاسایه‌كدا نانێت و هیچ واتایه‌كی مرۆڤایه‌تی له ره‌فتاره‌كانیدا به‌دی ناكرێت".
دوێنێ میدیاكانی توركیا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، له هوتێلێكی پراگی پایته‌ختی وڵاتی چیك راگه‌یاند و، دوایین وێنه‌ی موسلمیان بڵاوكرده‌وه، كه له هۆتێل ماریۆتی پراگی پایته‌ختی چیك گرتوویه‌تی و بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی كۆنفرانسێك له هۆتێله‌كه ماوه‌ته‌وه.

ميدياكانى نزیك له یه‌په‌گه‌ش، هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم له‌سه‌ر داوای توركیا بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێك له پراگی پایته‌ختی چیك چووه‌ته ئه‌و وڵاته و هه‌واڵگری توركیا سیخوڕی به‌سه‌ردا كردووه.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 یادداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده، ده‌ركردووه.
ژیاننامه‌ی موسلیم
به گوێره‌ی وێبسایتی ویكیپێدیای كوردی، ساڵح موسلیم مەحەممەد لەدایکبووی ساڵی 1951ـه.
خه‌ڵكی گوندی شێرانە سەر بە کۆبانێیه، لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و دواتر لە شاری دیمەشق و لە ئامادەیی الکواکبی لە حەلەب له ساڵی 1969 خوێندنی دواناوەندی لە بەشی زانستی بە کۆتاھێناوە.
بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە ئیستانبول لە زانکۆی تەکنیکی/ کۆلیژی ئەندازیاری کیمیا دەخوێنێت و ساڵی 1977 تەواوی دەکات، لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. پاش گەڕانەوەی دەچێتە وڵاتی سعوودیە و دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمین سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە، ھەر لەوێ لە رێگەی چەند کوردێکەوە دەبێتە ئەندام لە پارتی کرێکارانی کوردستان.
ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە کۆبانی و کاری ئاسایی خۆی دەکات وەک ئەندازیارێکی کیمیاوی بێ ئەوەی لە کاری حزبی و سیاسی داببڕێت. بوو بە ئەندام لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاکی نیشتمانی دیموکراتی (التجمع الوطنی الدیموقراطی) کە ساڵی 1998 دامەزراوە.