ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنەری یانەکانی کوردستان گرفتە یاخود چاره‌سه‌رە؟
تاکو ئێستا لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان چوار راهێنەر دەستیان لەکار کێشاوەتەوە
نووسینی: بڵند فاتیح
بێگومان ئه‌وه‌ی ئاشنا بێت به یاری تۆپی پێ ده‌زانێت، چه‌ند به خێرایی گۆڕانكاری له ناوه‌وه‌ی یاریگای یاری تۆپی پێ ڕووده‌دات، هه‌ر به‌و خێراییهیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه گۆڕانكاری له پۆسته جیاوازه‌كانی یانه و تیپه‌كانی تۆپی پێ ده‌بینرێت. به‌تایبه‌تی پۆستی ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ كه یه‌كێكه له‌و پۆستانه‌ی كه به به‌رده‌وامی تێیدا كاراكته‌ر و كه‌سایه‌تی جیاواز تێدا سه‌رده‌كه‌ون و ژێر ده‌كه‌وم. چۆنێتی سه‌ركه‌وتن و ژێر كه‌وتنی ئه‌م ده‌موچاوانه له جیهانی تۆپی پێدا به‌ڕێگای جیاواز ڕووده‌ده‌ن و یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه كه له ئێستادا له تۆپی پێی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت.
له‌راستیدا له یانه‌كانی تۆپی پێی كوردستاندا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ته‌نها یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه‌كان نیه به‌ڵكوو هه‌ڵبژاردنێكی باوه، به‌جۆرێك بووته دیارده‌یه‌ك. ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی كارگێڕی و هونه‌ری ده‌بینرێت و ڕۆژانه ڕاهێنه‌ر و سه‌رۆك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی واز له پۆسته‌كانیان ده‌هێنن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌رچی له كایه جیاوازه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌ست له كاركێشانه‌وه به ته‌ندروست و هه‌ندێكجار پێویست داده‌نرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی یاری تۆپی پێی به ته‌واوه‌تی نه‌خواراو و خراپه. له‌هه‌مانكاتیشدا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی كه زۆرترین ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی تێدا ڕووده‌دات له تۆپی پێی كوردستاندا، له به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهان و به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپادا ده‌گمه‌نه و هه‌میشه به خاڵێكی نێگه‌تیڤ داده‌نرێت له كاروانی وه‌رزشی ڕاهێنه‌ره‌كه‌دا.
هۆكاری خراپ ته‌ماشاكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له یاری تۆپی پێدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پرۆژه و پلانی كاركردنی ده‌سته‌ی هونه‌ری و كارگێری له یاری تۆپی پێدا هه‌میشه ماوه كورته و هه‌رگیز ناكرێت یاخود ناتوانرێت پرۆژه‌یه‌كی مه‌ودا درێژ دابنرێت بۆچۆنێتی به‌ره‌وپێشبردنی یانه‌یه‌ك یاخود تیپێكی تۆپی پێ. ئه‌مه‌ش به جۆرێك له باشترین یانه‌كانی جیهان و له سه‌قامگیرترین ژینگهكاندا، بۆنموونه له یانه‌كانی وه‌كوو بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید...هتد یانه‌كان ده‌توانن ئه‌وپه‌ڕی پرۆژه‌یه‌كی ٤ ساڵیان هه‌بێت وه‌كوو پلانی مه‌ودا درێژ بۆ دروستكردن و پێشخستنی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه وله‌سه‌ر ئاستی تیپی ته‌مه‌نه بچووكه‌كانیشدا له زۆرێك له یانه‌كاندا هه‌مان ژماره یان هه‌ندێك زیاتر ده‌بینرێت.
بێگومان هۆكاره‌كانی نه‌بوونی پلانی مه‌ودا درێژ زۆرن، به‌ڵام دیارترینیان و ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كه‌ین، نه‌ریتی بردنه‌وه‌یه كه له یاری تۆپی پێ گرنگیه‌كی ئێجگا گه‌وره‌ی پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات مانه‌وه و نه‌مانی ڕاهێنه‌رێك،ئه‌ندامێكی كارگێری یاخود سه‌رۆكێك له پۆسته‌كه‌یدا په‌یوه‌ست بێت به ئه‌نجامه‌كانی تیپی یه‌كه‌م به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتریش ئه‌نجامی تیپی ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانی یانه‌كه. لێره‌وه ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین كه هه‌ر سه‌رۆكێك یاخود ڕاهێنه‌رێك كاتێك دێته سه‌ر پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت له بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه و پلانی كاركردنی مه‌ودا كورت بێت و بیر له ئاینده‌یه‌كی دوور نه‌كاته‌وه. ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه وا له كادریر وه‌رزشی ده‌كات خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و گیروگرفت و كهمكوورتیانه ئاماده بكات كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دێته ڕێگای. به‌م شێوه‌یه نه‌ریتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ده‌بێته نه‌نگیه‌كی و ناكرێت هه‌موو ڕاهێنه‌رێك یاخود سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاست یاخود دوای چه‌ند یارییه‌ك له ده‌ست پێكردنی خوله‌كه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه. چوونكه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له‌و جۆره ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بێت بۆ شتێك ئه‌وا به‌ڵگه‌یه بۆ بێ پلانی و ناڕوونی بیرۆكه‌كانی ئه‌و كادیره وه‌رزشییه‌وه.
هاوكات سروشتی كێبڕكێی وه‌رزشییه‌كان واده‌كه‌ن هه‌ر ڕاهێنه‌رێك كاتێك دێته سه‌ر كاركردن به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌موو سه‌رنج و هۆشی خۆی بخاته سه‌ر چۆنێتی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام له ماوه‌ی وه‌رزی داهاتوودا. هاوكات سروشتی ڕاهێنان و مه‌شقكردنی تیپ به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌موو تیپێك كه‌مترین ماوه پێویستی ٤ بۆ ٥ مانگه تاكوو له‌گه‌ڵ بیرۆكه و شێوازی یاریكردنی ڕاهێنه‌ره‌كه ڕادێت، هه‌ربۆیه مانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر له پۆسته‌كه‌ی لایه‌نی كه‌م تاكوو كۆتایی وه‌رزی یاریكردن سروشتی و لۆژیكیه، به‌و پێییه هیچ ڕاهێنهرێكتر ناتوانێت له نیوه‌ی وه‌رزی یاریكردندا بێت و له ماوه‌ی چه‌ند ههفتهیكهدا تیپێكی تۆكمه دروست بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام له هه‌مان وهرزذا.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌توانین بڵێین ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر له پۆستی كاركردنی به ته‌واوه‌تی كارێكی نه‌خوازراو و ناته‌ندروسته و ده‌بێت یانه و تیپه‌كانی خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستان به شێوازی كاركردنیان بچنه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن پێش ده‌ست پێكردنی وه‌رزی یاریكردن ئامانجی خۆیان به ته‌واوه‌تی دیاریبكه‌ن و تاكوو كۆتایی وه‌رزه‌كه شه‌ڕ له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و ئامانجانه بكه‌ن و دوای وه‌رزه‌كه بیر له ههڵبژاردنهكانیتر بكه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته ڕاهێنه‌ری یانه‌كانی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه وه‌كوو نه‌نگییه‌ك ببین، نه‌ك چاكه‌یه‌ك،چوونكه ده‌ست له كاركێشانه‌وه له‌به‌ر هه‌ر هۆكاریێك بێت له كۆتاییدا لێكدانه‌وه‌كه هه‌مانه كه ئه‌ویش لاوازی كاراكته‌ری ڕاهێنهرهكهیه و نه‌بوونی بیرۆكه‌یه‌كی ڕوون و ستراتیجیه‌تێكی تۆكهمهیه كه وای ڵێبكات به‌رگه‌ی كێشه‌كان بگرێت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه جیاواز و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كاندا خۆی بگونجێنێت.
"هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌وه‌ی له توانامدایه بیكه‌م تاكوو ئه‌م وه‌رزه به باشترین شێوه كۆتایی پێ بهێنم. به‌رپرسیارێیتی هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌گرم و هه‌ڵه‌كان ناخه‌مه ئه‌ستۆی هیج كهسێكیتر." زینه‌دین زێدان دوا تێپه‌ڕبوونی به ماوه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وه‌كوو راهێنه‌ر.
"من ده‌مێنمه‌وه و كاری خۆم ده‌كه‌م تاكوو دواین سات، بیر له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كارگێڕی یانه‌كه بڕیارێكی دیكه‌ی هه‌یه ئه‌وا من ئاماده‌م بۆ قبوڵكردنی" ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی دوای ئه‌وه‌یه یانه‌كه له ژێر ده‌ستیدا ئاستی دابه‌زیی بۆ ماوه‌یه‌ك.