"دەستكاری پاشەكەوتی مووچە دەكرێت"

كۆدەنگی لەسەر دروست دەكرێت

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی دوای جێبەجێكردنی پڕۆژە چاكسازییەكەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەستكاری بكرێت.

دڵشاد شەعبان، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەموو ھەوڵێك دەدەین كە رێژەیەك لە پاشەكەوتەوە بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران زیاد بكرێت، ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ حكوومەتی ھەرێم دەكرێت".

گوتیشی: "دەبێ لەو پارەیەی كە لە پڕۆژەی چاكسازی بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، بڕێكی بۆ مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان تەرخان بكرێت و دەستكاری مووچەكانیان بكرێت. بۆ ئەم مەبەستە ئێستا وەك فراكسیۆنی پارتی، لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان لە گفتوگۆداین".

ئەمە لەكاتێكدایە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەی چاكسازی راگەیاندووە و بۆ پەسندكردنی بڕگە و ماددەكانی پەرلەمانی كوردستان چەند دانیشتنێكی لەوبارەوە ئەنجامداوە و بەشێك لە ماددەكانی پڕۆژەكەی پەسند كردووە.

H.M