باری كەشوھەوای كوردستان
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بەلێزمە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ بارانبارین بە رێژەی جیاواز بەردەوام بێت، ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بە لێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

كەشناسی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لەناچە شاخاوییەكان بە رێژەیەكی كەم باران دەبارێت.
