ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ رووبه‌ڕووی ئیسپانیۆل ده‌بێته‌وه
زێدان پێكهاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه و 3 ئه‌ستێره‌ی دیكه‌شی دوورخستۆه‌وه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی ئیسپانیۆل بڵاو كرده‌وه، له لیسته‌كه‌دا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نابیندرێت و 3 ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش دوورخرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 شووباتی 2018، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناوی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له تۆنی كرووس، مارسێلۆ، مۆدریچ و ڤایخۆ به‌هۆی پێكانه‌وه دووخرانه‌وه و كریستیانۆش بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بانگهێشت نه‌كراوه.
له گه‌ڕی 16ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل گه‌شتی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
.jpg)