6 ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان لەسەر سنوور توركیا گیانیان لەدەستدا

چوار كەسیان براونەتە نەخۆشخانەیەكی توركیا

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك ھاووڵاتی كە ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ بچنە توركیا لەسەر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان 6 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 3 دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە.

غەفوور ماڵەسواری، قایمقامی مێرگەسۆر بە كوردستان24 راگەیاند: "ژمارەیەك ھاووڵاتی كە ویستوویانە بە قاچاخ بچنە توركیا لە نزیك رووباری ماوان لە سنووری مێرگەسۆر، كە دەكەوێتە سەرسنووری باشوور و باكووری كوردستان 6 كەسیان لەسەرمان گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەشیان باری تەندروستیان ناجێگیرە".

گوتیشی: "چوار لەو كەسانەی كە لەژیاندا ماون لە سنووری توركیا براونەتە نەخۆشخانە و سێ كەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە، ئێستا لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی ئەوانیش بھێندرێنەوە ھەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "دەگوترێت لەسەرمان گیانیان لەدەستداوە، ئێستا تیمەكانی پۆلیس و فریاكەوتنی تەندروستی بە رێگەوەن بۆ ئەوەی بچنە شوێنی رووداوەكە".

H.M