به فهرمی وادهی كلاسیكۆی ئیسپانیا دهستنیشان كرا
به فهرمی وادهی كلاسیكۆی ئیسپانیا دهستنیشان كرا
خاڤیێر تیباسی سەرۆکی لالیگا بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆی دووەمی ئەم وەرزەی راگەیاند.
ئهمڕۆ سێشهممه، 27 شووباتی 2018، خاڤیێر تیباسی سەرۆکی ئهنجوومهنی لالیگا لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا سێر رایگەیاند، رۆژی 6ـی مایۆ کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 20:45 بە کاتی ئیسپانیا یاریی دووەمی کلاسیکۆ لە یاریگەی کامپ نوو بەڕێوە دەچێت، کە لە یاریی یەکەم لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بارسێلۆنا بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
سەرپەرشتیارانی لالیگا لە کلاسیکۆی یەکەم بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵکی چین و رۆژهەڵاتی ئاسیا بڕیاریان دا یارییەکە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی ئیسپانیا بکرێت، ئەمجارەشیان بڕیاریان داوە لەبەر خەڵکی ئەمریکای باشوور کاتژمێر 20:45 بە کاتی ئیسپانیا بەڕێوە بچێت.
سەرپەرشتیارانی لالیگا بڕیاریشیان داوە رۆژی 23ـی ئەپرێل واتە رۆژی دووشەممە یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بیتیس بەڕێوە بچێت، لەجیاتی ئەوەی رۆژی یەکشەممە بکرێت، چونکە رۆژی یەکشەممە ماراسۆنی مهدرید بەڕێوە دەچێت.
