پێكانه‌كه‌ی نێیمار له‌وه مه‌ترسیدارتره كه باس كراوه
مه‌ترسی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له مۆندیالی 2018 له‌سه‌ره
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار له كلاسیكۆی خولی فره‌نسا له گێمی دووه‌م به‌رامبه‌ر مارسیلیا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، به چه‌ندان شێوه باس له جۆری پێكان و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كراوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه پێكانه‌كه‌ی زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره كه باسی لێوه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 شووباتی 2018، له به‌دواداچوونێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گۆزینگی نێیمار سووڕاوه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه و لانیكه‌م تا 2 مانگی دیكه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، له دوای چاكبوونه‌وه‌ش نێیمار پێویسته ئاگاداری ته‌ندروستی و سه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێكانه‌كه‌ی نێیمار مه‌ترسی له‌سه‌ر بێبه‌شبوونی له مۆندیالی 2018ـی رووسیاش له‌سه‌ره.
نێیمار دا سیلڤا له یاری رابردوو له قوڵه‌پێی تووشی پێكان بوو، به گوێره‌ی پزیشكه‌كان ئه‌م جۆره پێكانه 3 ئاستی هه‌یه و هی نێیمار جۆری سووكه‌كه نییه.
