پاریس 4 رێگای بۆ شوێنگرتنەوەی نێیمار لەبەردەمە

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی نێیمار 4 چاره‌سه‌ر بۆ ئۆنای ئێمری پێشنیار ده‌كه‌ن

لە ئێستادا پێکانی لاوە برازیلیه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان و یاریی نەکردنیشی لە قۆناخی گەڕانەوه‌ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ریال مه‌درید گفتوگۆیەکی زۆری لە بارەوە دەکرێت، لە یارییەکەش پێویستیان بە دوو گۆڵی خاوێنە بۆ سەرکەوتن لەبەر ئەوەی لە یاریی چون بە 3 ـ 1 دۆڕابوون.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" لە چاپی ئەمرۆ سێشەمە، 27 شووباتی 2018، رێگاکانی پرکردنەوەی شوێنی نیمۆی بڵاو کردۆتەوە، رۆژنامەکە نووسیویه‌تی: ئۆنای ئێمری راھێنەری پاریسیەکان پێویستە ئەم 4 رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یارینەکردنی نێیمار لە دژی ریال مەدرید بگرێتەبەر.

رۆژنامەکە پێیوایە چارەسەری یەکەم یاریی پێکردنی ئەنخێل دیمارییای ئارجێنتینایە, کە دیارترین شوێنگرەوەکانیەتی، رێگای دووەم یاریی پێکردنی جۆلیان دراکسلەری ئەڵمانیە، ئینجا خافیێرباستۆری ئارجێنتینای دێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە رێگای چوارەم بریتیتە لە گۆڕینی شێوازی یاریی کردنی پاریس لەم یارییەدا, کە پلانێکیان لە 4ـ2ـ3ـ1 بەم جۆرە دی ماریا و دراکسلەر لە پێکھاتەکەدان و کێلیان مپاپێ لە دەرەوەی پێکھاتەکەیە, یاخود پلانی 4ـ4ـ2 بگریته‌بەر کە کاڤانی و مپاپی بەیەکەوە لە ھێڵی ھێرشبردندابن، لە ھێڵی ناوەراستیش دەبێت ناوەراستکارێک زیاد بکات لەوانە لاسانا دیارا، ئەدریان رابیۆ یان مارکۆ ڤیراتی و جیۆڤانی لۆسیلسۆ بەیەکەوە یاریی بکەن.

رۆژی 6ـی ئادار لە یاریگای باخچەی شازادەکان لە پاریس, لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ, پاریس سانجێرمان میوانداریی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکات.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم