ئۆنای ئێمری له باره‌ی نێیمار میدیاكان به درۆ ده‌خاته‌وه
"قسه‌م له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان كردووه و نێیمار هیوای به‌شداریكردنی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ده‌ست نه‌داوه"
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌شته‌گه‌ری بۆ نێیمار بڵاو بووه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه‌ی سانجێرمان ناتوانێت تا 2 مانگی دیكه بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن، به‌ڵام ئۆنای ئێمری میدیاكان به درۆ ده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 شووباتی 2018، ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه پێكانه‌كه‌ی نێیمار مه‌ترسی نییه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییش نییه.
ئۆنای ئێمری گوتیشی: له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان قسه‌م كردووه، راسته ده‌رفه‌تی یاریكردنی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كه‌مه، به‌ڵام پزیشكه‌كان هێشتا هیوایان ماوه كه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات.
ئۆنای ئێمری ده‌شڵێت: هه‌موو هیوایه‌كی نێیمار به‌شداریكردنییه‌تی له‌و یارییه و هێشتا نێیمار به ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
نێیمار دا سیلڤا، هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مارسێلیا له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه و هێشتا به ته‌واوه‌تی واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه‌كان رانه‌گه‌یاندراوه.
